|
فه‌نته‌لۆس.. درامایه‌كى كوردی كۆمیدییه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له كوردستاندا درامایه‌كى كۆمیدى به‌رهه‌م بێت
فه‌نته‌لۆس باس له كه‌سێتییه‌ك ده‌كات كه به رێكه‌وت ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه شێوازى ژیان‌و داب‌و نه‌ریت‌و هه‌موو شتێكیان جیاوازه له مرۆڤى ئاسایی‌و ناوچه‌كه‌شیان ناوى فه‌نته‌لۆس-ه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن فه‌نته‌لۆس قاره-یه


نووسه‌ر به شێوازێكى كۆمیدی (هادف) توانیویه‌تى له‌سه‌ر زۆربه‌ى دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانى ژیان‌و ژیارى خه‌ڵك بنووسێت‌و له رێگاى كه‌سێتى‌و زمانى كه‌سێتییه‌كانه‌وه بیروبۆچوونه‌كانى خۆی بگه‌یه‌نێت به بینه‌ر به شێوازێكى كۆمیدى كه له زۆربه‌ى جیهاندا كاركردن به‌م ستایڵه بوونى هه‌یه

فه‌نته‌لۆس..
به‌رهه‌می: كه‌ناڵى كوردسات
نووسینی: د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا
به‌رهه‌مهێنان: كۆمپانیای خاوێ فیلم
وێنه‌گر: هاوار مسته‌فا - سالار عه‌بدوڵڵا
ده‌نگ: ئه‌حمه‌د ناتق
مۆسیقا: نه‌وزاد حامید
مۆنتاج: ئاریان ئازاد
ی. ده‌رهێنه‌ر: جه‌بار مه‌عروف
ده‌رهێنان: هاوڕێ مسته‌فا
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌رهه‌م: پشتیوان حه‌سه‌ن خاوێیی

ئه‌كته‌ره‌كان: ماهير حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د جۆڵا، جه‌میل سابير، عومه‌ر كه‌ریم ئاغا، كاوه قادر، كه‌ژاڵ خان، هه‌ڵاڵه خان، دڵسۆز خان، كاوان كه‌ریم، ئاریان ئازاد، ئاریان عومه‌ر، مامۆستا به‌رزان، كارزان جلال، هه‌ڤاڵ كه‌مال سابیر، سه‌ڵاح باڵابه‌رز، ئه‌حمه‌د محمود، به‌كر ده‌روێش‌و ده‌یان ئه‌كته‌رى تر‌ى بواری كۆمیدیا

فه‌نته‌لۆس.. بریتییه له 20 ئه‌ڵقه‌ی 30 ده‌قیقه‌یی‌و شه‌وانی ره‌مه‌زان كاتژمێر: 19:20 به كاتی هه‌ولێر - 15:20 به كاتی گرێنچ ده‌بێته میوانی ئێوه‌ی بینه‌ری كوردسات


|